دۆرتمۆند لە هالاندەوە بۆ قەناسێکی تر

یانەی بوروسیا دۆرتمۆند گرێبەستی دووەمی بۆ گواستنەوەی سباستیان هالەر پێشکەشی ئەیاکس ئەمستەردام کردووە.

بەپێی زانیارییەکانی فابریزیۆ ڕۆمانۆی ڕۆژنامەنووس و شارەزای بواری گواستنەوەکان، یەکەم گرێبەستی پێشکەشکراوی دۆرتمۆند بۆ گواستنەوەی سباستیان هالەر لەلایەن ئیدارەی ئەیاکس ئەمستەردامەوە ڕەت کراوەتەوە.

یانە ڤێستیڤالییەکەی ئەڵمانیا ڕاستەوخۆ ئۆفەری دووەمی پێشکەش کردووە، لە ئێستادا جەمسەرەکان نزیکن بە تێچووی 35 ملیۆن یورۆ گرێبەستەکە واژۆ بکەن.

سەرچاوەکە نووسیویەتی، دۆرتمۆند پێشوەختە ڕێککەوتنی لەگەڵ هێرشبەرە کۆتدیڤوارییەکەدا کردووە، تەنانەت وردەکارییە تاکە کەسییەکانیشیان یەکلایی کردووەتەوە.

هالەر تەمەنی 28 ساڵە، لە پێگەی هێرشبەری سەرە ڕم یاری دەکات، بە درێسی ئەیاکسەوە 66 یاری کردووە، 47 گۆڵی تۆمار کردووە و 16 گۆڵی ڕەخساندووە، وەرزی ڕابردوو بە تۆمار کردنی 21 گۆڵ خەڵاتی گۆڵکاری خولی هۆڵەندای بەدەستهێنا.

بابەتی پێشتر

ژنە پۆڵایینەکە چێڵسی بەجێهێشت و ئیمپراتۆرییەتی بۆیلی دەستی پێکرد

بابەتی دواتر

پەرلەمانی كوەیت هەڵوەشێندرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمان و بایرن گەیشتوونەتە بنبەست

یاریزانی فەرەنسی، کینگسلی کومان داواکاری خەیاڵیی لە یانەی بایرن میونشن هەبووە و بەوهۆیەوە گفتوگۆکردن بۆ نوێکردنەوەی بۆندەکەی ڕاگیراوە.…
Total
0
Share