مباپی هەواڵی 14 یاریزانە دەركراوەكە بەدرۆدەخاتەوە

لەوكاتەوەی گرێبەستی لەگەڵ پاریس سانجێرمان درێژكردۆتەوە، چەندین هەواڵی ناڕاست لەسەر مباپی هێرشبەری فەرەنسی بڵاوكراونەتەوە.

بەشێك لە هەواڵەكان بەو جۆرەن كە مەرجی نوێكردنەوەی بۆندەكەی مباپی، دەركردنی كۆمەڵێك یاریزان بووە لە پاریس سانجێرمان.

بەم دواییە هەندێ لە ڕاگەیاندنەكان ئاماژەیان بەوەدا كە مباپی لیستێكی 14 كەسی داوەتە دەستی ناسر خلێفی سەرۆكی پاریس بۆ ئەوەی دەستبەرداریان ببێت.

لیستەكە ناوی هەریەك لە یاریزانان نێیمار و كیریر و دراكسلەر و دانیلۆ پیرێرا و پاریدێس و هیرێرا و كۆرزاوا و ئیكاردی و سارابیا و بێرنات و ئیدریسا گای و سێرجی ڕیكۆ و  كۆلین داگبا و پۆچتینۆی ڕاهێنەری تێدایە.

هەرزوو مباپی ئەو پڕوپاگەندانەی بەدرۆ خستەوەو بە كۆمێنتێكی تویتەر ڕیپلەی لەسەر هەواڵەكە كرد و نوسیویەتی (ساختە)یە.

بابەتی پێشتر

نەیشن لیگ.. ئەمشەو ئەڵمانیا و ئیتاڵیا یاریی لوتكە دەكەن

بابەتی دواتر

مانێ بڕیاری كۆتایی داوە و لە لیڤەرپوڵ نامێنێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share