وەزارەتی دەرەوەی عێراق لێکۆڵینەوە لە “کوشتنی بەکۆمەڵی پەنابەران” لە پۆڵەندا دەکات

 

 

وەزارەتی دەرەوەی عێراق لەبارەی هەواڵی “کوشتنی بەکۆمەڵی پەنابەرانی عێڕاقی” لەلایەن سەربازانی پۆڵەنداوە ڕایگەیاند، لێکۆڵینەوەی ورد دەکەن.

لیژنەی لێکۆڵینەوەی بیلاڕوسیا بۆ کاروباری پەنابەران ئەوەی ئاشکراکرد، بەڵگە و زانیارییان لەبارەی کوشتنی بەکۆمەڵ و نهێنیی پەنابەرانی عێراقییان داوەتە دەست ئەو شاندە عێراقییەی سەردانی مینسکیان کردووە.

لەبارەی هەواڵەکەوە ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند، “بەوردی بەدواداچوون لەبارەی کوشتن و سوکایەتی و هەڕەشەکردن لە پەنابەرانی عێراقی دەکەن لە سنوورەکانی پۆڵەندا”.

هەر سەبارەت بە “کوشتنی پەنابەرانی عێراقی” لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەرلەمانی عێراق داوادەکات، لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی لێکۆڵینەوە لە ئەو پرسە بکرێت و ڕاست و دروستیی ئەو ڕاپۆرتە ئاشکرابکرێت کە باس لە کوشتنی بەکۆمەڵی پەنابەرانی عێراقی دەکات.

لیژنەی لێکۆڵینەوە لە کاروباری پەنابەرانی بیلاڕوسیا باسی لەوەکردووە، کە ساربازێکی پۆڵەندیان دەستگیرکردووە و دانیناوە بەوەی چەند پەنابەرێکی عێراقیی کوشتووە، ئەو پەنابەرانەشی کوژراون سەرجەمیان بە نهێنی لە سنووری نێوان بیلاڕوسیا و پۆڵەندا بەخاکسپێردراون.

بابەتی پێشتر

ئەنجومەنی وەزیران لەبارەی بەنزین و پەتای كۆلێرا كۆدەبێتەوە

بابەتی دواتر

سبەینێ هاوكێشەكان لە پەرلەماندا دەگۆڕێن <br> شوێنی سەدرییەكان پڕدەكرێتەوە و چێوەی هەماهەنگی دەبێتە گەورەترین كوتلە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share