عێراق لە مەسیحییەكان چۆڵدەكرێت

مانگانە 20 خێزانی مەسیحی عێراق بەجێدەهێڵن و لویس ساكۆ دەڵێت، “پێشێلكاریی بەرامبەر بە مەسیحییەكان دەكرێت و پەراوێزدەخرێن”.

لویس روفائیل ساكۆ پەتریاركی كلدانی كاسۆلیك لە عێراق و جیهان ئاشكرایكرد، “زیاتر لە نیوەی مەسیحییەكان عێراقیان بەجێهێشتووە و ئەوانەشی كە ماونەتەوە لەسەر رۆیشتنن، هۆكارەكەشی ناسەقامگیری و نایەكسانیی چانسەكان و نادادپەروەرییە”.

پەتریاركی كلدانی كاسۆلیك راشیگەیاند، “مەسیحییەكان لە عێراق رووبەڕووی ستەمكاری و جیاكاری دەكرێنەوە، بەشێكیان لە لایەن گرووپە توندڕەوەكانەوە ناچاركراون ئایینی خۆیان بگۆڕن، تەنەنات لەسەر ئاستی دەوڵەت نادادییان بەرامبەر دەكرێت و بەهۆی بەرتیل و جیاكارییەوە، لە پۆست و پلە وەزیفییەكاندا جیاوازییان لەگەڵدا دەكرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێكی لیژنەی دارایی: هەفتەی داهاتوو پرۆژەیاسای بودجە ئامادە دەبێت بۆ دەنگدان

پەرلەمانتارێكی كورد لە لیژنەی دارایی دەڵێت، گفتوگۆكانی لیژنەكەیان لەسەر پرۆژەیاسای بودجەی ئەمساڵی عێراق بەردەوامە و دەشڵێت، “پێدەچێت هەفتەی…
زیاتر ببینە

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان: ساڵی داهاتوو مووچەی مانگی 11 و 12ی ئەمساڵ خەرجدەکرێن

بەپێی زانیارییەکان، مووچەی مانگی 10ی ئەمساڵ پێش سەری ساڵ دابەشدەکرێت و دوو مووچەکەی دیکەش ساڵی داهاتوو خەرجدەکرێن. سەرچاوەیەک…
Total
0
Share