كەشناسیی هەرێم پێشبینی دەكات كە ئاستی خۆڵبارین لە چەند ناوچەیەك زیاد بكات و مەودای بینین كەمببێتەوە.
لە ڕاگەیەندراوێكدا كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم ڕایگەیاندووە، پێشبینی ده‌كرێت ئاستی تۆز و خۆڵه‌كه زیاتر بێت له كاته‌كانی شه‌ودا به تایبه‌ت له ناوچه‌كانی هه‌ولێر و كه‌ركوك و گه‌رمیان به‌شێوه‌ی مامناوه‌ند.
هه‌روه‌ها لە سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه به‌شێوه‌ی سووك بۆ مامناوه‌ند تا سبه‌ی به‌یانی بەردەوامدەبێت و پاشان كاریگه‌رییه‌كەی لاواز ده‌بێت.
بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی، مه‌ودای بینینی ئاسۆیی هه‌ندێك له ناوچه‌كانی هه‌رێم كاتژمێر 6:00 ی ئێواره بەمشێوەیەبوو:
هه‌ولێر 7 كم
شه‌مامك 5 كم
سلێمانی 10 كم
چه‌مچه‌ماڵ 6 كم
دهۆك 10 كم
كركوك 5 كم
دووز 3 كم