گەرمیان.. ئۆتۆمبێلێک دوای ئەوەی وەرگەڕا سووتا

ئەمڕۆ لەسەر رێگای کەلار – ناحیەی باوەنور ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕا و دواتر سووتا و بەهۆیەوە چوار کەس برینداربوون.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان بڵاویکردەوە، ” کەمێک پێش ئێستا شۆفێری ئۆتۆمبێلێکی جۆری تۆیۆتا کامری بە ئاڕاستەی ناحیەی باوەنور رۆیشتووە نزیک گوندی (قولەبەرز) کۆنتڕۆڵی لەدەستداوە پاشان وەرگەڕاوە ،بەهۆیەوە شۆفێر و سێ سەرنشین بریندار بوون”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “سەرجەمیان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لەکەلار، تیمەکانی هاتووچۆ لێکۆڵینەوەیان لە رووداوەکە دەستپێکردووە”.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share