تێسلا كارمەندەكانی دەردەكات و سكاڵا لە دژی تۆماركرا

دوو فەرمانبەری پێشووی كۆمپانیای تێسلا، سكاڵایان لە دژی كۆمپانیاكە تۆماركرد و دەڵێن، “دەركردنی بە كۆمەڵ” بەرامبەر بە فەرمانبەر و كارمەندان پەیڕەودەكات.

تێسلا كۆمپانیای دروستكردنی ئۆتۆمبێلی كارەباییە و ئیلۆن مەسك ملیاردێری ئەمریكی خاوەنێتی، دوو فەرمانبەرەكە سكاڵاكەیان لە تەكساس تۆماركردووە و بەپێی وتەی ئەوان، لەم مانگەدا لە كارەكانیان دەركراون و تێسلا لە كارگەكەی خۆی لە ویلایەتی نیڤادا، زیاتر لە 500 فەرمانبەر و كارمەندی دەركردووە.

ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز ئاشكرایكرد، دوو فەرمانبەرە لەكاردەركراوەكەی تێسلا، سكاڵاكەیان بە نوێنەرایەتیی گشت ئەو كارگەرانەی كۆمپانیاكە تۆماركردووە كە لە دوو مانگی ڕابردوودا بەبێ ئاگاداركردنەوەی پێشوەخت لە كارەكانیان دوورخراونەتەوە.

تێسلا دەیەوێت 10%ی فەرمانبەر و كارگەرەكانی دەربكات و دوو فەرمانبەرەكە بە ڕۆیتەرزیان وتووە، ئەو كارە پێچەوانەی یاسا فیدراڵییەكانی ئەمریكایە.

بابەتی پێشتر

لە هەولێر دایكێك دەستگیركرا.. ئەشكەنجەی منداڵەكانی داوە

بابەتی دواتر

ڕێکخراوێکی ژنان: زۆرترین خۆکوشتن و کوشتنی ژنان لەمساڵدا لە هەولێر بووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share