ئەڵمانیا: ئامادەین ڕووبەڕووی ئەم زستانە ببینەوە بەبێ گازی ڕوسیا

ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ئۆلاف شۆڵتز ئاشکرایکرد، وڵاتەکەی دەتوانێت ڕووبەڕووی ئەم زستانە ببێتەوە بەبێ گازی ڕوسیا.

ئۆلاف شۆڵتز ڕاوێژکاری ئەڵمانیا دووپاتی دەکاتەوە کە دەیەوێت وڵاتەکەی بەرپرسیارێتییەکی تایبەت لە ئەستۆ بگرێت لە یارمەتیدانی ئۆکرانیا و بەهێزکردنی توانای تۆپخانەکانی و بەرگری ئاسمانی، ڕاشیگەیاند، ئەم زستانە تێدەپەڕێنن بەبێ گازی ڕوسیا.

ئەمە لەکاتێکدایە دوێنێ شەممە ئانالینا بیربۆک وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا بە سەردانێکی ڕانەگەیەندراو گەیشتە کیێڤ، کە لەو سەردانەدا، بە وتەی خۆی، هەوڵدەدات پشتگیری پتەوی بەرلین بۆ ئۆکرانیا لە ئۆپەراسیۆنی سەربازیدا نیشان بدات کە ڕووسیا ئەنجامی دەدات.

وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا ڕایگەیاند، ئەڵمانیا لە بەرەی پاڵپشتیکردنی ئۆکرانیا دەمێنێتەوە، “ئەوان شەڕی ڕوسەکان دەکەن نەک تەنها بەرگری لە مافی مرۆڤی خۆیان و ئاشتی و ئازادی بۆ خۆیان، بەڵکو بۆ بەرگریکردن لە ئاشتی ئەوروپاش شەڕ دەکەن”.

بابەتی پێشتر

لە هەولێر بەهۆی تەقینەوەی مینەوە کەسێک گیانیلەدەستدا

بابەتی دواتر

نهێنییەكان ئاشكراكران؟<br> 21 ساڵ بەسەر هێرشەكانی 11ی سێپتەمبەردا تێدەپەڕێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share