لە هەولێر دایكێك دەستگیركرا.. ئەشكەنجەی منداڵەكانی داوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان لە هەولێر ئاشکرایکردووە، دایکێک “بەشێوەیەکی دڕندانە” ئەشکەنجەی منداڵەکانی داوە کە تەمەنیان لەخوار یەک ساڵەوەیە و ئێستا دایکەکە دەستگیرکراوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتییەکە، لەلایەن هەواڵدەرێکەوە ئاگادارکراونەتەوە لەوەی حاڵەتێکی ئەشکەنجەدان کە دایکێک منداڵە خوار یەک ساڵەکانی بەشێوازێکی “زۆر دڕندانە” ئەشکەنجە دەدات.

ئاماژەی بەوەکردووە، دوای ئەوەی لە ڕووداوکە دڵنیابوونەتەوە و بەڵگەی ڤیدیۆیی ئەشکەنجەدانەکەیان دەستکەوتووە، دایک و منداڵەکانی براونەتە بەڕێوەبەرایەتییەکەیان و ڕێکاری یاسایی بەرامبەر گیراوەتەبەر.

جەختکراوەتەوە لەوەی، لە بەڕێوەبەرایەتیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان وێنە و ڤیدیۆکان خراونەتە بەردەم دادوەر و لایان پارێزراوە.

داواشدەکات، لەبوونی حاڵەتی لەوشێوەیەدا لەڕێگەی هێڵی گەرمی (199)وە ئاگاداریان بکەنەوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وادەی دابەشکردنی مووچەی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا راگەیەندرا

وەزارەتی دارایی هەرێم بڵاویکردەوە، سێشەممە مووچەی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە و رۆژی چوارشەممە مووچەی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی خوێندنی…
Total
0
Share