وادەی دابەشکردنی مووچەی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا راگەیەندرا

وەزارەتی دارایی هەرێم بڵاویکردەوە، سێشەممە مووچەی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە و رۆژی چوارشەممە مووچەی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی خوێندنی باڵا دابەشدەکرێت.

وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، سبەینێ سێشەمە هاوکات لەگەڵ دابەشکردنی مووچەی وەزارەتی پەروەردە، مووچەی مانگی حوزەیرانی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە لە سەرتاسەری هەرێم دابەشدەکرێت.

ئاشکراشیکرد، رۆژی چوارشەممە لەگەڵ دابەشکردنی مووچەی وەزارەتی خوێندنی باڵا، مووچەی مانگی حوزەیرانی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی خوێندنی باڵا دابەش دەکرێت، کە تەمویلەکەیان لەسەر داهاتی ناوخۆ خەرجدەکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی پێشمەرگە پلانەکانیان بۆ بڵاوکردنەوەی هێزە هاوبەشەکانیان لەگەڵ عێراق ئاشکرا دەکات

وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێم پلانی بڵاوکردنەوەی هێزە هاوبەشەکانیان لەگەڵ سوپای عێراق ئاشکرا دەکات و دەڵێت، چالاکییە هاوبەشەکانیان لەناوەندە…
Total
0
Share