بۆچی چێڵسی تاوەکو ئێستا گرێبەستی واژۆ نەکردووە

هاندەرانی چێڵسی بێزارن لە بێدەنگی ئیدارەی تۆد بۆیلی و واژۆ نەکردنی گرێبەست لە مێرکاتۆی هاوینی 2022، شارەزایەکیش لەو بارەیەوە زانیاریی نەبیستراو ئاشکرا دەکات.

بەپێی زانیارییەکانی فابریزیۆ ڕۆمانۆی ڕۆژنامەنووس و شارەزای بواری گواستنەوەکان، ئیدارەی “بلوزی لەندەن” دەستی بە پرۆسەیەک بۆ چەسپاندنی پێگەی یاریزانان و نوێکردنەوەی گرێبەستەکان کردووە.

ڕۆمانۆ دەڵێت، “پێشەنگی کارەکانی خاوەندارێتی یانە، چارەسەرکردن و چەسپاندنی گرێبەستەکانە لە ئێستادا.”

ڕۆمانۆ لە کەناڵی تایبەتی خۆی لە پلاتفۆرمی یوتیوبەوە ڕایگەیاندووە، “چێڵسی لە پشت پەردەوە کار دەکات. لەم هاوینەدا گرێبەست واژۆ دەکەن، بەڵام کێشەی ناوخۆیییان هەیە و بۆ چارەسەرکردنیشی سەرەتا دەستیان بە پێداچوونەوە بە گرێبەستی یاریزاناندا کردووە، ئەمە ئەولەویەتی کارەکانی تۆد بۆیلییە.”

دوای نزیکەی 20 ساڵ، خاوەندارێتی چێڵسی لە ڕۆمان ئەبرامۆڤیچەوە بۆ تۆد بۆیلی و هاوبەشەکانی گۆڕانکاری بە سەردا هات، پێدەچێت بۆیلی بیەوێت دۆخی ناوخۆیی یانەکە ڕێک بخاتەوە پێش ئەوەی پارە لە کڕینی یاریزاناندا بەکار بخات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) ئه‌یاکس له‌ بێشکتاشی برده‌وه‌ و ئینته‌ر میلان یه‌کسانبوونی تۆمارکرد

ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه‌، دوو ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌وروپا ئه‌نجامدران، ئه‌یاکس ئه‌مسته‌ردام بردنه‌وه‌ی به‌ده‌ستهێنا و ئینته‌رمیلان یه‌کسانبوونی تۆمارکرد. له‌…
Total
0
Share