بەنفیکا ئۆفەرێکی (100)ی بۆ فێرناندێز پێشکەشکرا

زۆرێک لە یانە زەبەلاحەکانی ئەوروپا، دەیانەوێت لە مێرکاتۆی زستانەی 2023 ئینزۆ فێرناندێزی یاریزانی ئەرجەنتینی یانەی بەنفیکا بگوازنەوە بۆ ڕیزەکانیان، لەم چەند ڕۆژەی ڕابردووشدا گرێبەستێکی گەورەی پێشکەشکراوە.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دەست ڕۆژنامەی “ڕیکۆرد”ی پورتوگالی کەوتووە، یانەی بەنفیکا ئۆفەرێکی بەبڕی (100 ملیۆن یورۆ) بۆ گواستنەوەی ئینزۆ فێرناندێز لە یانەیەکی زەبەلاحەوە پێشکەشکراوە، بەڵام گرێبەستەکەیان ڕەتکردووەتەوە و ناوی یانەکەشیان ئاشکرا نەکردووە.

ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، لیڤەرپوڵ و ڕیاڵ مەدرید لەنێو ئەو یانانەدان، کە ئارەزووی گواستنەوەی ئینزۆی تەمەن 21 ساڵ دەکەن، بەڵام دیار نییە ئایا یەکێک لەو دوو یانەیە گرێبەستەکەیان پێشکەشکردووە، یان نا.

سەرچاوەکە نووسیویەتی، بەڕێوەبەرانی یانە پۆرتوگالییەکە دەزانن لە دوای هەڵبژاردنی بە باشترین یاریزانی لاوی مۆندیال بایەخی ئینزۆ زیادیکردووە، بۆیە ئامادە نین بە کەمتر لە (120) ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری بن.

بابەتی پێشتر

ڕووسیا تۆپەکەی بردووەتە ئاسیا و ئەوروپا ڕازی نییە

بابەتی دواتر

نیوکاسڵ لە تورامی بچووک نزیکبووەتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share