دوایین پلانی ئۆپیك لەبارەی نرخی نەوتەوە ئاشكراكرا

ڕێكخراوی ئۆپیك دەڵێت، ئامانجی هاوبەشی وڵاتانی هەناردەكاری نەوت سەقامگیریی بازاڕی نەوتە، نەك بەرزكردنەوە یاخود دابەزاندنی نرخ.

محەمەد باركیندو ئەمینداری گشتیی ڕێكخراوی وڵاتانی هەناردەكاری نەوت  “ئۆپیك” ڕایگەیاند، ئەركی هێنانی خواست لەسەر نەوتی خاو و ڕێكخستنی خستنەڕوو بە جۆرێكی هاوسەنگ بەرپرسیارێتیی هەموو بەرهەمهێنەرانە.

ماوەیەكە لەگەڵ بەرزبوونەوەی نرخی نەوتدا، ڕێكخراوی ئۆپیك ئاستی هەناردەكردنی نەوتی خاوی بەرزكردووەتەوە، ئەوەش ترسی لە دووبارە دابەزینی نرخی نەوت هێناوەتە ئاراوە.

لە وەڵامی ئەو پرسیارەدا كە ئایا بڕیاری ئۆپیك بۆ زیادكردنی 9.7 ملیۆن بەرمیلی تر لە ڕۆژێكدا بۆ پرۆسەی هەناردەكردنی نەوت، نرخەكان كەمناكاتەوە؟ ئەمینداری گشتیی ڕێكخراوی وڵاتانی هەناردەكاری نەوت وتی، “ناتوانین بیسەپێنین بەسەر بازاڕدا چۆن مامەڵە بكات، بەڵام ئامانجی هاوبەشی وڵاتانی هەناردەكاری نەوت و هاوبەشەكانیان، هێشتنەوەی بازاڕی نەوتە بە سەقامگیری”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری نەوتی عێراق: نەوتی بەسرە لەڕێگەی بۆریی نەوتی هەرێمەوە هەناردە دەکەین

وەزیری نەوتی عێراق، کاراکردنی دۆسیەی هەناردەکردنی نەوتی بەسرەی لەڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە راگەیاند. ئەمڕۆ پێنجشەممە، حەیان عەبدولغەنی، وەزیری…
Total
0
Share