ئاماری نوێ لە هەپەگەوە.. 17 سەربازی دیكەی توركیا كوژران

هەپەگە كوژرانی 17 سەربازی دیكەی توركیای لە زاپ و مەتینا ڕاگەیاند، دەشڵێت، سوپای توركیا 13 جاری تر چەكی كیمیایی بەكارهێناوە.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەكانی پاراستنی گەل – هەپەگە لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە،

لە ئەنجامی چەند چالاکیەکدا لە هەرێمەکانی مەتینا و زاپ و ئاڤاشین 17 سەربازی توركیا كوژراون و زیانێکی زۆریشیان بەركەوتووە.

هەپەگە باسی لەوەشكردووە، سوپای تورکیا 23 جار بەفڕۆکە و 25 جاریش بە هێلیکۆپتەرهێرشیان کردووەتە سەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا و 13 جاریش گازی ژەهراویان بەکارهێناوە.

لە بەشێكی دیكەی ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، سوپای توركیا تونێلەکانی شەڕی بە چەکی کیمیایی بۆردوومان کردووە و چەندین جاریش بە فڕۆکە و هێلیکۆپتەر هێرشی کردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نەبەرد عومەر: هەرکەسێک زیاتر لە %75 جوانکاریی کردبێت ئامێری دەنگدان رووخساری ناخوێنێتەوە

بەرپرسی هەڵبژاردنەکانی هەرێم لە کۆمسیۆنی عێراق رایدەگەیەنێت، ئامێرەکانی خوێندنەوەی رووخسار، تاوەکو رێژەی %75 رووخساری ئەو کەسانە دەخوێننەوە کە…
Total
0
Share