بۆ پڕکردنەوەی پۆستە بەتاڵەکانی کەرکوک یەکێتی دەستپێشخەرییەک دەکات

ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك رایگەیاند، بۆ پڕكردنەوەی پۆستە بەتاڵەكانی پارێزگاكە دەستپێشخەرییەكیان ئامادەكردووە و سەردانی پارتی و بەرەی توركمانی دەكەن.

پەروین فاتیح، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك رایگەیاند، لەبەرئەوەی ئێمە باوەڕمان بە هاوبەشیی هەیە بۆ بەڕێوەبردنی كەركوك وەك دەستپێشخەرییەك بڕیارمانداوە سەردانی هەریەكە لە پارتی دیموكراتی كوردستان و بەرەی توركمانی بكەین.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئێمە لەم هەفتەیەدا كۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگا سازناكەین، هەوڵدەدەین ئەوان بە دەستپێشخەرییەكەمان رازی بكەین، چونكە ئەگەر رازی ببن خۆی لە خۆیدا وەڵامە بۆ دەنگدەرانی خۆیان.

ئاشكراشیكرد، ئامادەبوونی ئەو لایەنانە لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگا گرنگە بە مەبەستی خزمەتكردن بە دەنگدەرانی خۆیان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مەڵبەندی سلێمانیی یەکێتی: ئاری هه‌رسین ده‌یه‌وێت ده‌سته‌ چه‌وره‌كه‌ی حزبه‌كه‌ی خۆی به‌سه‌ری یه‌كێتیدا بسڕێت

راگه‌یاندنی مه‌ڵبه‌ندی سلێمانیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایدەگەیەنێت، ئاری هه‌رسین ده‌یه‌وێت ده‌سته‌ چه‌وره‌كه‌ی حزبه‌كه‌ی خۆی به‌سه‌ری یه‌كێتیدا بسڕێت. راگه‌یاندنی…
Total
0
Share