بافڵ جەلال تاڵەبانى لەگەڵ تۆبیاس لیندنەر کۆدەبێتەوە

کۆبوونەوەى بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و تۆبیاس لیندنەر، وەزیری دەوڵەتی ئەڵمانیا بۆ کاروباری دەرەوە دەستیپێکرد.

کۆبوونەوەکە بەر لە دەستپێکردنى کارەکانى كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن 2025-ە کە بڕیارە ئەمڕۆ بە بەشداریى چەندین كەسایەتیی سیاسی و سەرۆك و سەركردەكانی جیهان دەستپێبکات.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بانگهێشتی كۆنفرانسەکە کراوە و بڕیارە لەمیانەیدا چەندین كۆبوونەوە و دیداری سیاسی و دیپلۆماسی لەسەر ئاستی بەرپرسانی باڵای وڵاتان و سەركردەی سیاسی، سەربازی، ئەمنی و ئابوری ئەنجامبدات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی کشتوکاڵ: قۆناغەکانی چارەسەرکردنی زیانەکانی بەنداوی دەربەندیخان بەردەوامە

وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو ئاماژە بەوە دەکات پڕۆژەی چارەسەرکردنی زیانەکانی بەنداوی دەربەندیخان بەردەوامە. لە بڵاوکراوەیەکدا وەزارەتی کشتوکاڵ…
زیاتر ببینە

وەزارەتی شارەوانی: بەهۆی جێبەجێكردنی پلانەكانەوە ئەمساڵ كۆبوونەوەی ئاو لە هەولێر رووینەدا

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێم رایدەگەیەنێت، سەركەوتوو بوون لە پلانی رووبەڕووبوونەوەی لافاو و رێگریكردن لە كۆبوونەوەی ئاوی زیادە…
Total
0
Share