شارەوانیی سلێمانی: هەڵمەتی نۆژەنكردنەوە و قیرتاوكردنی شەقام و كۆڵانەكان بەردەوامە

شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، هەڵمەتی نۆژەنكردنەوە و قیرتاوكردنی شەقام و كۆڵانەكان بەردەوامە و ئەم هەفتەیە چەند شوێنێك قیرتاوكران و نۆژەنكردنەوە لە چەند شەقامێكی دیكەش ئەنجامدراوە.

بەپێی راگەیەندراوێكی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، هەڵمەتی ئەم هەفتەیەی قیرتاوكردن بۆ شەقام و كۆڵانەكانی گەڕەكی شێخ محێدین ئەنجامدرا كە نزیكەی 40،000 مەتر دووجایە.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، چاككردنی چاڵ و ئاستەنگەكانی شەقامی قەنات، شەقامی نزیك پاركی ئازادی، شەقامی ژێرپردی شاری جوان، قیرتاوكردن و چاككردنی شوێنی ئاوەڕۆ لە شەقامی هەواری شار ئەنجامدراون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: پێکەوەژیانی نێوان نەتەوە و پێکهاتەکانی کەرکوک بنەمای ئارامی و ئاوەدانیی شارەکەیە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان لەگەڵ هەڤاڵان ڕەفعەت عەبدوڵا، جێگری سەرۆکی یەکێتی، ئاسۆ مامەند،…
Total
0
Share