قوباد تاڵەبانی: ناکرێت ئیتر تەنها بە لێدوان ناڕەزایی دەربڕین و دەبێت سنوور بۆ بەزاندنی سەروەریمان دابنرێت

 

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرکۆنەی هێرشی تورکیا بۆ سەر خاکی هەرێمی کوردستان دەکات، ڕایگەیاندووە، دەبێت حکومەتی عێراقی فیدراڵ ڕۆڵی جددی هەبێت و سنوور بۆ بەزاندنی سەروەریی خاکمان دابنرێت.

لە ڕاگەیەندراوێکدا قوباد تاڵەبانی بڵاویکردەوە، “دەستدرێژیکردن و بەزاندنی سەروەریی خاکی کوردستان و عێراق لەزیادبوونێکی مەترسیداردایە”.

جێگری سەرۆکی حکومەت دەڵێت، “ناکرێت چیتر تەنها بە لێدوان و بەیاننامە ناڕەزایی دەربڕین و چاوەڕوانی هێرشێکی تر بین، پێویستە حکومەتی فیدراڵی عێراق ڕۆڵ و هەڵوێستی جددی هەبێت و لەڕێی گفتوگۆوە سنوورێک بۆ بەزاندنی سەروەریی خاک و وڵاتمان دابنرێت”.

قوباد تاڵەبانی داوا لە وڵاتانی دراوسێ دەکات، ڕێز لە تایبەتمەندیی ھەرێمی كوردستان بگرن و سەلامەتیی گیانی ھاووڵاتییانی كوردستان لەوە زیاتر نەخەنە مەترسییەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: لە ماوەیەکی نزیکدا رێککەوتنی کۆتایی لەنێوان یەکێتی و پارتی بۆ پێکهێنانی حکومەت دەکرێت

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم، پێشوازیکرد لە دانیێل روبنستین، کاربەڕێکەری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق و لە کۆبوونەوەی…
Total
0
Share