وەزارەتی پەروەردە دەستپێکردنەوەی خوێندنی ناو پۆلی ڕاگەیاند

وەزارەتی پەروەردە ڕایگەیاند، سبەی یەکشەممە، 16ی ئایار خوێندنی ناو پۆل بەشێوازی بەنۆرە (تناوب) ، بۆ قۆناغی (یەکەمی بنەڕەتی تا یازدەیەمی ئامادەیی)ی ( حکومی – ناحکومی ) و ئەو قوتابخانانەی گوندەکان، کە پێشتر سێ ڕۆژ لە هەفتەیەکدا دەوامیان کردووە لەسەر یەک، بەهەمان شێواز دەستپێدەکاتەوە.

وەزارەتی پەروەردە لە ڕاگەیەندراوێکدا چەند خاڵێکی بۆ دەستپێکردنەوەی دەوام لە ناو پۆلدا چەند ڕێنماییەکی دەرکردووە کە ئەمانەن:

* پێویستە هەموو لایەک پابەندبن بە ڕێنماییە تەندروستییەکان، دەسەڵاتی بەدواداچوون بۆ جێبەجێکردنی ڕێنماییە تەندروستییەکان، جگە لە سەرۆکی یەکە کارگێڕییەکان و تیمی تەندروستی، دەدرێت بە بەڕێوەبەرانی پەروەردەی قەزا و سەرپەرشتیاریی هاوڕێی ڕەخنەگر، کە پێویستە چاودێرییەکی وردی جێبەجێکردنی ڕێنماییە تەندروستییەکان بکەن .

* لە حاڵەتی توشبون و چارەسەرکردنی کۆرۆنا لە ناوەندەکانی خوێندن بە هەماهەنگی نێوان تەندروستی و پەروەردەی پارێزگاکان ، بەسەرپەرشتی بەڕێز پارێزگار و سەرپەرشتیاری ئیدارە سەربەخۆکان دەبێت.

* بەخێوکاری قوتابییان و خوێندکاران، ئەگەر  ئارەزویان بێت منداڵەکەیان لە ناوپۆل نەخوێنێت،  دەتوانن لە هەفتەی یەکەمی دەستپیکردنەوەی خوێندن فۆرمی بەلێننامە پڕبکەنەوە، کە بە خوێندنی ئەلیکترۆنی و پاڵپشتی ماڵەوە  بەردەوام دەبن ، بەڵام تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵ لە ناوپۆل جێبەجێ دەکرێن.

* وەزارەتی پەروەردە ، وێڕای سوپاسی بۆ هەمو بەڕێوەبەر و یاریدەدەر و ئەو مامۆستایە بەرێزانەی ڕۆلیان هەبووە لە خوێندنی ئەلیکترۆنی و دروستکردنی گروپەکانی تیلگرام و ڤایبەر و …. هتد ،  وا پێویست دەکات  بەردەوام بن لە کارەکانیان و لیژنەی خوێندنی ئەلیکترۆنی لە قوتابخانەکان بە کارایی بمێنێتەوە ، لە ڕێگای ئەو شێوازی پەیوەندیکردنانەی، کە بەکارهێنراون. دەتوانرێت ئەو سێ ڕۆژەی قوتابی لە ناوپۆل نییە، ئەرکی ماڵەوەی زیاتر پێبدرێت و پەرە بە تواناکانی فێربوونی بدرێت ، تەنیا لەو بابەتانە کە  پێویستە تاقیکردنەوەیان لێبکرێت، لەگەڵ خشتەی بەشەوانەکان، کە لە گشتاندنی بەڕێوەبەرایەتی  گشتیی پرۆگرام و چاپەمەنییەکانی وەزارەتدا هاتووە و پێشتر ڕایانگەیاندوە و بۆ دامەزراوەکانی وەزارەت ناردراون، لەم ڕوانگەیەوە کاری لیژنەی خوێندنی ئەلیکترۆنی بەردەوام دەبێت.

بابەتی پێشتر

سەرۆکی هەرێمی کوردستان: دەبێت هەموو مافێکی مامۆستایان پارێزراو بێت

بابەتی دواتر

تیۆ هێرناندێز و هەڵبژاردەی فەرەنسا..تاوەکو کەی پشتگوێ دەخرێت؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تۆمەتبارێكی داواكراو دەستگیركرا

لە سلێمانی تۆمەتبارێک دەستگیرکرا کە لەلایەن دادگای کەلارەوە بە تۆمەتی دزیکردن داواکرابوو. بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە راگەیاندراوێکدا…
Total
0
Share