توركیا و ئێران باكوور و ڕۆژهەڵاتی كوردستان بە دیوار لە یەكتر جیادەكەنەوە

لەسەر سنووری نێوان باكوور و ڕۆژهەڵاتی كوردستان، توركیا دیواربەند دروستدەكات و بنیادنانەكەی لە کۆتایی نزیکبووەتەوە.

درێژیی دیواربەندەكە 144 كیلۆمەترە و بەپێی وتەی سلێمان سۆلیو وەزیری ناوخۆی توركیا، ئامانج لە بنیادنانی بەرگرتنە لە كۆچی نایاسایی ئەفغانییەكان لە ئێرانەوە بۆ توركیا.

دیواربەندەكە كۆنكرێتییە و لەنێوان هەردوو پارێزگای ئاگری و ئیگدیری باكوور و ڕۆژهەڵاتی كوردستان-دا بنیاددەنرێت.

ساڵی 2017 ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا، پلانی بنیادنانی دیواربەندەكەی ڕاگەیاند و وتی، نەك هەر لەگەڵ ئێران، بەڵكو لەسەر سنوورە هاوبەشەكانی توركیا و عێراق-یش “دیواربەندی ئەمنی” بنیاددەنێن.

دیواربەندەكانی توركیا تەنها لەسەر سنوورەكانی باكوور، باشوور و ڕۆژهەڵاتی كوردستان نین، بەڵكو لەنێوان ڕۆژئاوا و باكووری كوردستان-یشدا حكومەتی توركیا دیواربەندێكی بە درێژیی 650 كیلۆمەتر بنیادناوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەبارەی ئامێری هەستەوەری ئەتـ.ـۆم ژینگەی سلێمانی زانیاریی نوێ دەخاتەڕوو

وتەبێژی فەرمانگەی ژینگەی سلێمانی رایگەیاند، تاوەکو ئێستا هیچ تیشکدانەوەیەکی ئەتۆم تۆمارنەکراوە. مستەفا جومعە، وتەبێژی فەرمانگەی ژینگەی سلێمانی بە…
Total
0
Share