پۆلیسی راپەڕین دەستگیرکردنی سێ کەس بە تۆمەتی دزینی ماتۆڕسکیل رادەگەیەنێت.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین، بڵاویکردەوە، لە قەڵادزێ لەسەر سکاڵای 2 هاوڵاتی کە بە وتەی خۆیان “لە دوو کاتی جیاواز و شوێنی جیاواز ماتۆڕسکیلیان لێدزراوە” دەستبەجێ هێزەکانمان لە نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی پشدەر دەستیان بە لێکۆڵینەوە کرد، دوای لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون بە سوودوەرگرتن لە کامێرای چاودێری سێ کەسیان دەستگیرکرد.
پۆلیسی راپەڕین دەڵێت، پاش لێکۆڵینەوە لە تۆمەتباران دانیان ناوە بە تاوانەکەیان و بە وتەی خۆیان “ئەوان ماتۆڕسکیلی سکاڵاکارانیان دزیووە” و هاوکات دەستیش گیراوە بەسەر ماتۆڕسکیلێکی دزراودا کە خاوەندارێتییەکەی بۆ یەکێک لە سکاڵاکارەکان دەگەڕێتەوە.
ئاماژە بەوەشدەکات، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە رێکخراوە و بە بڕیاری دادوەر و بە ماددەی 446 لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.