تەندروستیی جیهانی: گیانلەدەستدان بە كۆرۆنا ڕووی لە هەڵكشان كردەوە

ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی بڵاویكردووەتەوە، دوای پێنج هەفتە لە كەمبوونەوەی ژمارەی گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا، لە هەفتەی ڕابردوودا ژمارەی گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا بە ڕێژەی 4%بە تێكرا لەسەر ئاستی جیهان بەرزبووەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی هەفتەی ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی تایبەت بە تووشبوون و گیانلەدەستدان بە كۆرۆنا كە بڵاویكردووەتەوە و تێیدا هاتووە، لە هەفتەی ڕابردوودا ژمارەی گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕووی لە هەڵكشان كردووە بەجۆرێك لە ئەمریكا وخۆرئاوای ئۆقیانووسی هادی بە ڕێژەی 17%بەرزبووەتەوە.

لەڕاپۆرتەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە، لە هەفتەی ڕابردوودا بە تێكرا ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕووی لە هەڵكشان كردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نوێنەری هەرێم لە ئیتاڵیا: هێندەی ئۆتۆمبێلی سەد هەزار دۆلاری لە شەقامەکانی هەرێم دەسوڕێنەوە بە هەموو ئیتاڵیا ئەوەندە ئەو ئۆتۆمبێلە گرانبەهایانەی تێدانییە

رێزان حەمەساڵح نوێنەری حکومەتی هەرێم لە ئیتاڵیا رایگەیاند، یەکێک لە نوێنەرایەتییەکانی ئیتاڵیا لە هەرێم لە راپۆرتێکدا بۆ حکومەتی…
Total
0
Share