بەهۆی تەقینەوەی مین لە چیای قەلەرەش گەنجێک گیانیلەدەستدا

بەهۆی تەقینەوەی مین لە چیای قەلەرەش لە سنووری سیدەکان گەنجێک گیانیلەدەستدا.

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سۆران بڵاویکردەوە، بەیانی ئەمڕۆ لە چیای قەلەرەش لە سنووری سیدەکان مین تەقیوەتەوە و قوربانی لێکەوتووەتەوە.

بەپێی زانیارییەکان، لە رووداوی تەقینەوەکەدا گەنجێک بە ناوی محەمەد هەینی گیانیلەدەستداوە و کەسێکی دیکەش برینداربووە.

ئەو دوو گەنجە بەمەبەستی کۆکردنەوەی گیا بەهارییەکان روویان لە سنوورەکە کردووە.

لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا ئەمە چوارەمین رووداوی تەقینەوەی مینە لە سنوورەکە روویدابێت کە بەهۆیانەوە، سێ کەس گیانیان لەدەستداوە و دووانی دیکەش برینداربوون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی جیهانی پلانی خۆی بۆ کەمکردنەوەی تووشبووانی هەوکردنی پەردەی مێشک لە سلێمانی و هەڵەبجە راگەیاند

ئەمڕۆ رێکخراوی تەندروستیی جیهانی بە هاوبەشی لەگەڵ وەزارەتی تەندروستیی عێراق پلانی خۆیان بۆ کەمکردنەوەی حاڵەتەکانی تووشبووانی منداڵان بە…
زیاتر ببینە

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان راگەیەندراوێکی لەبارەی پەسەندکردنی هەمواری یاسای بودجە بڵاوکردەوە

وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێم رایدەگەیەنیت، پەسەندکردنی هەمواری یاسای بودجە “هەنگاوێکی ئەرێنییە بۆ گەیشتن بە چارەسەری کوتایی دۆسیەی…
Total
0
Share