هەڵەبجە.. گەنجێك لەكاتی مەلەكردندا خنكا

پۆلیسی هەڵەبجە ڕایدەگەیەنێت، گەنجێك كە لەگەڵ چەند هاوڕێیەكیدا چوون بۆ مەلەكردن، خنكاوە و تیمەكان سەرقاڵن بۆ دۆزینەوەی تەرمەكەی.

موقەدەم بەرزان عوسمان وتەبێژی پۆلیسی هەڵەبجە ڕایگەیاند، گەنجەكە ناوی (پ.ع.خ.) تەمەن 22 ساڵە و دانیشتووی پارێزگای هەڵەبجە و پیشە كاسب-ە.

ڕوونیشیكردەوە، ئەمڕۆ لەگەڵ چەند هاوڕێیەکیدا بەمەبەستی چوون بۆ نزیك گوندی (ئیمامی زامن) بۆ مەلەكردن و ڕاوە ماسی، لەوێ خنکاوە.

موقەدەم بەرزان ئەوەشی خستەڕوو، تیمەكانی پۆلیس و ئاسایش و دانیشتووانی گوندەكە سەرقاڵی گەڕانن بەدوای تەرمەكەیدا.

بابەتی پێشتر

عێراق.. لە كاتژمێرێكدا سێ كەس بەهۆی جگەرەكێشانەوە دەمرن

بابەتی دواتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی: دۆخی سیاسی پێویستی بە بڕیاری نیشتمانپەروەرانەیە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کەشناسیی هەرێم: پلەکانی گەرما دادەبەزن

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێم بڵاویکردەوە، سبەینێ دووشەممە پلەکانی گەرما نزمبوونەوەیەکی کەم بەخۆیانەوە دەبینن. بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە،…
Total
0
Share