لەبارەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسێك لەناو منداڵاندا هۆشداری دەدرێت

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی رایدەگەیەنێت، ڤایرۆسێكی نوێ لە نێو منداڵاندا بڵاوبووەتەوە كە بە خێرایی دەگوازرێتەوە و سووڕی ئەم ڤایرۆسەش لە چەند رۆژێكە بۆ دوو هەفتەیە و كە منداڵاكە دووچاری هەڵامەت و چاو سووربوونەوە و هەندێكجار سكچوون و رشانەوەی لەگەڵدایە.

پشدەر عەبدوڵا بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی رایگەیاند، ئەو پەتایەی كە ئێستا بەشێك لە منداڵان تووشی دەبن كە بە هەڵامەت و چاو سووربوونەوەو هەندێكجار سكچوون و ڕشانەوەی لەگەڵدایە ناوی پەتای ڤایرۆسی ئەدینۆ(Adeno virus)؛.

راشیگەیاند، ئەم پەتایە ڤایرۆسیە ، دەكرێت منداڵان لەهەموو تەمەنە جیاوازەكان دووچاری دەبن،چەندین جیاوازە لە پەتاكانی دیكە لەهەموو وەرزەكانی ساڵدا ئەگەری تووشبوونی هەیە.

ئەدینۆ ڤایرۆس لەوانەیە ببێتە هۆی ئەو نەخۆشییانە یاخود نیشانانە:-

1-تا.

2-نیشانەكانی هەڵامەت.

3-چاو سووربوونەوە.

4-دەنگ گڕبوون یان نووسان.

5-هەوكردنی سییەكان.

6-سكچوون و ڕشانەوە.

7-هەوكردنی میزڵدان.

8-هەندێكجار هەوكردنی مێشك یان پەردەی مێشك.

9-بڕۆنكیۆلایتس كە لەلای دایكان و باوكان بە قەسەبات ناسراوە.

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵانی دەشڵێت، “زۆربەی كات هەوكردنەكان سووكن، بەڵام لەوانەیە منداڵ دووچاری هەوكردنی قوڕسیش بكات”.

نیشانەكانی تووشبوون بە ڤایرۆسی ئەدینۆ:-

زۆربەی كات نیشانەكانی لە شێوەی پەتای هەڵامەت دەبێت وەكو تا، قوڕگ ئێشە، لووت تەڕی، لەگەڵ كۆكە، بەڵام لەوانەیە نیشانە تریشی لەگەڵدا بێت وەكو ئازاری چاو و سووربوونەوەی چاو

سكچوون

ڕشانەوە

ئازاری سك

زوو زوو میزكردن،ئازار لەكاتی میزدا،خوێن لەگەڵ میزدا

سەر ئێشە

ڤایرۆسی ئەدینۆ زۆر بە خێرایی دەگواسترێتەوە بەتایبەت لە دایەنگا و خوێندنگا و نەخۆشخانە ولە رێگای كۆكە و پژمەو خواردنەوەی ئاوی پیس یاخو مەلەكردن لە هاویندا لە ئاوی پیس بڵاو دەبێتەوە.

زۆربەی كات پێویستی بە نەخۆشخانە یان بینینی پزیشك نابێت ،تەنها بە پشووی زۆر و خواردنەوەی بڕێكی باش ئاو و فێنككردنەوە لەكاتی بوونی تادا یان پێدانی دەرمان بۆ دابەزاندنی تا چارەسەردەبێت.

سووڕی ئەم ڤایرۆسە لەچەند ڕۆژێكەوە بۆ دوو هەفتە لەوانەیە بخایەنێت.

ئەگەر ئەم نیشانانەی هەبوو یەكسەر نیشانی پزیشكی پسپۆڕی منداڵانی بدە:-

1-تای زۆر بەرز یاخو تایەكەی بۆ چەند ڕۆژێك بەردەوامبێت.

2-كێشەی هەناسەدانی هەبوو یان هەناسەی بە ناڕەحەت بۆ دەدرا.

3-تەمەنی بچووكتر لە سێ مانگ یان كێشەی كەمیی بەرگریی لەشی هەبوو.

4-ئازاری چاوو سووربوونەوە و كێشەی بینینی هەبوو.

5-سكچوون و ڕشانەوەی زۆر یان نیشانەی ووشك بوونەوەی هەبوو.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی راپەڕین: باندێکی دزیکردن دەستگیرکرا

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین رایدەگەیەنێت، هێزەکانی نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی پشدەر، باندێکی دزیکردنیان دەستگیرکرد. بەڕێوەبەرایەتییەکە لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، “هێزەکانمان لە…
زیاتر ببینە

پارێزەرانی کەیسەکەی: دۆسیەیەکی سەر کەیسەکەی شێروان شێروانی دیارنەماوە و سکاڵامان تۆمارکرد

پارێزەرانی کەیسی رۆژنامەنووس و چالاکوانی دەستگیرکراو شێروان شێروانی زانیاریی نوێ لەبارەی کەیسەکەی دەخەنەڕوو. محەمەد عەبدوڵا، یەکێک لە پارێزەرانی…
Total
0
Share