لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا لە سەیدسادق دوو کەس گیانیان لەدەستدا

بەهۆی ڕووداوێکی هاتوچۆوە لە ڕێگای نێوان سەیدسادق – هەڵەبجە، دوو کەس گیانیان لەدەستدا، کە هاوڵاتیی سورین.

ته‌ها ئه‌حمه‌د لێپرسراوی ڕاگەیاندنی قائیمقامیه‌تى سه‌یدسادق به‌ تۆڕى میدیایی ئێستاى ڕاگه‌یاند، ڕووداوەکە لەنێوان ئۆتۆمبێلێکی جۆری نیسانی بارهەڵگری بچوک و ماتۆڕسکیلێکدا بووە، لەنزیک گوندی مەستەکانی حاجی ئەحمەدی سەر بە قەزای سەیدسادق ڕوویداوە.

بەپێی لێپرسراوی ڕاگەیاندنی قائیمقامییەتی سەیدسادق، ئەو دوو کەسەی گیانیان لەدەستداوە لەسەر ماتۆڕسکیلەکە بوون و خەڵكی سوریان.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لەلایەن پۆلیسی سه‌یدسادقه‌وه‌ پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ دۆسییەکە کراوەتەوە.

لێپرسراوی ڕاگەیاندنی قائیمقامیه‌تى سه‌یدسادق ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكرد، هه‌ر شەوی ڕابردوو لە ده‌روازه‌ى سه‌یدسادق، نزیک عەلوەكه،‌ ڕووداوێکی دیكەی هاتوچۆ ڕوویداوە، بەهەمان شێوە لە نێوان ئۆتۆمبێلێکی جۆری نیسان و ماتۆرسکیلدا بووه،‌ دوو کەس بە سەختی برینداربوون و ڕەوانەی نەخۆشخانەى فریاكه‌وتنى سلێمانی کراون، بارى ته‌ندروستیی یه‌كێكیان ناجێگیره‌.

بابەتی پێشتر

وەزیری دارایی هەرێم بودجەی واژووكرد و ناردیە ئەنجومەنی وەزیران

بابەتی دواتر

نرخی دۆلار جێگیرە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دژەتیرۆر دوو تۆمەتباری دەستگیرکرد

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر رایگەیاند، بە هاوبەشیی دەزگای دژەتیرۆری عێراق دوو تۆمەتباریان دەستگیرکردووە. لە راگەیەندراوێکدا دژەتیرۆر ئاشکرایکرد، “هێزەکانی سەر…
Total
0
Share