کۆنمیبوڵ بۆ ڤینگەر: ڕێزی خۆت بگرە، جیهان تەنها ئەوروپا نییە

فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەمریکای باشوور (کۆنمیبوڵ)، سەرکۆنەی لێدوانەکانی ئارسن ڤینگەری فەرەنسی بەرپرسی کەرتی لاوانی “فیفا” دەکات.

لە دوایین کۆنگرەی ڕاهێنەرانی ئەڵمانیا لە شاری فرایبۆرگ، ئارسن ڤینگەری ڕاهێنەری ئەفسانەیی یانەی ئارسیناڵ کە وەک میوانی شەرەفی ئامادە بوو، ڕایگەیاند، “کیلیان مباپێ بە ڕەچەڵەک ئەفریقییە، بەڵام لە ئەوروپا ڕاهێنانی کردووە، ئەگەر لە کامێرون لەدایکبووایە ئەو یاریزانە نەدەبوو کە ئێستا هەیە، ئەوروپا لە لایەک و جیهان لە لایەکی دیکە، هەموو جیهان پێویستی بە یارمەتی ئەوروپا هەیە، ئەگەرنا بەهرەیەکی زۆر لەدەست دەدەین.”

لەو بارەیەوە کۆنمیبوڵ ڕاگەیەنراوێکی بڵاو کردووەتەوە تیایدا هاتووە، “ئێمەی لە ئەمریکای باشوور زۆر باش دەزانین ئەو جۆرە هەڵوێستە لە چ باوەڕێکەوە سەرچاوە دەگرێت، پێیان وایە جیهان لە ئەوروپاوە دەست پێدەکات و کۆتایی دێت، پێویستە بەهرە و ڕۆحی قوربانیدان و خواستی سەرکەوتن لە یاریزانانی ئەفریقی و ئەمریکای باشووردا بەرز بنرخێنرێت و ڕێزی لێبگیرێت.”

لە کۆتاییشدا دووپاتیان کردووەتەوە، کە هەرگیز داوایان لە ڤینگەر نەکردووە بۆچوونی خۆی لەبارەی یاسای ئاڵوگۆڕی پێنج یاریزان و یاساکانی دیکەی تۆپی پێوە ئاشکرا بکات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) ئینته‌ر سێ خاڵی کۆکرده‌وه‌ و سپۆرتینگ له‌ کاتی زیادکراودا تۆتنهامی کوتا به‌زه‌ویدا

ئه‌مشه‌و سێشه‌ممه‌، گه‌ڕی دووه‌می خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌وروپا بۆ وه‌رزی 2022/2023 ده‌ستی پێکرد، ئینته‌ر میلان یه‌که‌مین بردنه‌وه‌ و…
Total
0
Share