چێڵسی یەکەم بۆندی پێشکەشی دۆرتمۆند کرد

یانەی چێڵسی ئینگلیزی یەکەم گرێبەستی بۆ گواستنەوەی جادۆن سانچۆ پێشکەشی یانەی بوروسیا دۆرتمۆند کردووە.

ماڵپەڕی ” زە سەن”ی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە، کە بەڕێوەبەرانی بلوزی لەندەن لەگەڵ یانەی بوروسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی تایبەت بە گواستنەوەی جادۆن سانچۆ دەستیان بە دانوستاندن کردووە، یەکەم ئۆفەریان بەبڕی 80 ملیۆن پاوەند خستووەتە بەردەم یانە ئەڵمانییەکە.

سانچۆ لە ڕابردوودا داواکراوی سەرەکی یانەی مانچستەر یونایتد بووە، بەڵام خاوەنداریەتی چێڵسی لەسەر ڕاسپاردەی تۆماس توخێل گرنگییان بە یاریزانەکەداوە، ڕاهێنەرە ئەڵمانییەکە پێیوایە لە ئەگەری کڕینی ئەم هێرشبەرەدا ئاستی پێکهاتەکەی بەرزتردەبێتەوە و توانایان بۆ چنینەوەی نازناوەکان زیاددەکات.

“سەن سپۆرت” نوسیویەتی، سانچۆ دەیەوێت بە درێسی هەڵبژاردەی ئینگلتەراوە بەشداری پاڵەوانێتییە نێودەوڵەتییەکان بکات، لە 2019وە خەونی یاریکردنە بۆ یەکێک لە یانە گەورەکانی پریمەرلیگ.

بەرامبەر گواستنەوەشی “گەوهەرەکەی ئینگلتەرا” ئیدارەی ڤیستیڤالین داوای 100 ملیۆن پاوەند دەکات، بەڵام تاوەکو ئێستا چێڵسی بەرزترین بۆندی پێشکەشکردووە و نزیکە لە قایلکردنی جەمسەرەکانەوە.

بابەتی پێشتر

ڕێباز حەملان زانیاری نوێ لەبارەی لێبڕینی موچە ئاشكرادەكات

بابەتی دواتر

ئەتلەتیکۆ بۆ بەرشلۆنە: مەحاڵە ئاڵوگۆڕ بکەین

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share