بەڕێوەبەری جێبەجێكاری دروستكردنی ڕێگەی دەربەندیخان-كەلار پەشیمانە پێشتر پڕۆژەكەی وەرگرتووە

بەڕێوەبەری كۆمپانیای بێشكان دەڵێت، پەشیمانم لە وەرگرتنی پڕۆژەی ڕێگەی سەرەكیی كەلار -دەربەندیخان و ئاشكرایدەكات سكاڵای لە دادگە لەسەر تۆماركراوە لەكاتێكدا لە بری قازانج زەرەرمەند بووە.

عوسمان حەمەسەعید، بەڕێوەبەری كۆمپانیای بێشكان لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕایگەیاند، تائێستا 55%ی ڕێگەی سەرەكیی كەلار – دەربەندیخان تەواوبووە و 65 ملیار دیناری لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە بۆ تەرخانكراوە و پێویستی بە 65 ملیار دیناری دیكە هەیە.

ئاشكرایكرد، لەبری قازانجكردن زەرەرمەندبووە و زۆرینەی ئامێرەكانی لەو ڕِێگە لەكاركەوتوون و بودجەی بۆ تەرخانناكرێت و ئەمڕۆش لە دادگا لەسەر وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێك و زەرەرمەندبوونیان بانگێشتكراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی وەزیران ئاستەنگەكانی داخستنی چەكفرۆشان و ”گوشارە ناڕەواكان”ی عێراق تاوتوێدەكات

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان كۆدەبێتەوە و ” هەنگاوە دەستووری و یاساییەکانی حکومەتی هەرێم بۆ بەرەنگاربوونەوەی گوشارە ناڕەواکانی وەزارەتی…
Total
0
Share