كۆبوونەوەكانی بافڵ جەلال تاڵەبانی لە بەغداد دەستیانپێكرد

كۆبوونەوەیەكی پێشووی نێوان بافڵ جەلال تاڵەبانی و سەركردەكانی چێوەی هەماهەنگی – ئەرشیڤ

كەمێك لەمەوبەر کۆبوونەوەی لوتکەی نێوان یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە ‏سەرۆکایەتیی بافڵ جەلال تاڵەبانی و چێوەی ھەماھەنگی و ھاوپەیمانیی عەزم بە ‏سەرۆکایەتیی موسەننا سامەڕائی دەستیپێکرد.‏

كۆبوونەوەكە لە نووسینگەی تایبەتیی نوری مالكی سەرۆكی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا بەڕێوەدەچێت و بەشێك لە پەرلەمانتارە ‏سەربەخۆكانیش بەشدارن.‏

ئەمڕۆ بافڵ جەلال تاڵەبانی بە سەرۆكایەتیی شاندێكی یەكێتی گەیشتە بەغداد.‏

سەردانی شاندەكەی یەكێتی هاوكاتە لەگەڵ پێشهاتەكانی چەند ڕۆژی ڕابردوو ‏و ‏دەستلەكاركێشانەوەی پەرلەمانتارانی ڕەوتی سەدر لە ئەنجومەنی نوێنەران.‏

دوای كشانەوەی ڕەوتی سەدر لە ئەنجومەنی نوێنەران، بڕیارە قۆناغێكی تری گفتوگۆ و دانوستاندنی پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق دەستپێبكات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بانكی ڕەشید ڕونكردەوە دەدات.. هاوسەرگیری دووەمجار نەك هێنانی ژنی دووەم

دوای كاردانەوەكانی ڕاگەیاندنی پێدانی پێشینەی هاوسەرگیری لەلایەن بانكێكی عێراقییەوە، بانكەكە ڕونكردەوەیەك بڵاودەكاتەوە و دەڵێت، پێشینەكە بۆ ئەوانەیە لە…
Total
0
Share