بایدن و سودانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا

بەرەبەیانی ئەمڕۆ جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەنجامدا.

ئاژانسی هەواڵی ئەسیۆشەیتت پرێس بڵاویکردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەدوای کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ ژمارەیەک لە بەرپرسانی ئەمنی و هەواڵگری وڵاتەکەی بایدن پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق و عەبدولفەتاح سیسی سەرۆکی میسر و ئۆلاڤ شۆڵتز راوێژکاری ئەڵمانیا ئەنجامداوە.

ئاشکراشیکرد، “گفتوگۆکردن لەبارەی دۆخی ئیسرائیل و فەلەستین بەردەوامی ئاڵۆزییەکان ئامانجی پەیوەندییەکانی بایدن بوون”.

جۆ بایدن، لە ئاڵۆزتربوونی دۆخی ئیسرائیل و فەلەستی نیگەرانە و ترسی ئەوەی هەیە شەڕەکە سەربکێشێت بۆ شەڕێکی هەرێمایەتی، بە تایبەت لەم چەند کاتژمێرەی دواییدا کە بارودۆخی هەریە لە تەلەبیب و غەززەش بەرەو خراپتر رۆیشتووە، وەک ئەوەی ئاژانسەکە باسیکردووە.

 

 

بابەتی پێشتر

لەسەر دۆسیەیەكی دزی تۆمەتبارێك دەستگیركرا

بابەتی دواتر

بایدن گەشتێک بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەستپێدەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share