داوا دەکرێت مووچەی توێژێک هاوتای عێراق بکرێت

به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی دیوانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ رایگەیاند، داوایانکردووە مووچەی کارمەندانی مەدەنی وەزارەتی ناوخۆی هەرێم هاوتای عێراق بکرێت.

 

هێمن میرانی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی دیوانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ رایگەیاند، “لەمێژە داوا لە حکومەتی فیدراڵی کراوە مووچەی کارمەندانی مەدەنی وەزارەتی ناوخۆ هاوتای عێراق بکرێت، بەڵام تا ئێستا وەڵامنەدراوینەتەوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە عێراق کارمەندانی مەدەنی سەر بە وەزارەتی ناوخۆ مووچەکانیان هاوتای مووچەی هێزە ئەمنییەکانە، بەڵام بەهۆی تەرخاننەکردنی پارەوە بۆی لەلایەن حکومەتی فیدراڵەوە لە هەرێم جێبەجێنەکراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری پەروەردە لەبارەی فرۆشتنی ئاژەڵ لەلایەن پەروەردەی سلێمانییەوە: سوپاستان دەکەین

وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان لەبارەی فرۆشتنی ژمارەیەک ئاژەڵ لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی سلێمانییەوە ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردووەتەوە و تێیدا سەرەڕای سوپاسی…
Total
0
Share