مارسیلۆ لە كۆنگرەی ماڵئاواییەكەیدا دەستی كرد بە گریان و پێشیوایە جارێكی تر بەجۆرێكی تر دەگەڕێتەوە ئیسپانیا.
یانەی ڕیاڵ مەدرید بەمەبەستی ماڵئاوایی كردن لە مارسیلۆ ، كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانی رێكخست.
مارسیلۆ سوپاسی یانەكەی كرد و شانازی كرد بەهەموو ئەو یاریزانانەوەی لە تەنیشتییەوە یاریی كردووە.
جەختیشی كردەوە كە ئەو لە باشترین یانەی جیهان یاریی كردووە.
پوختەی قسەكانی مارسیلۆ
/ دەمەوێت سوپاسی یانەكەم بكەم، هاوڕێكانم، ئەوانەی توانیم لە تەنیشتیانەوە یاریی بكەم، وەك خێزان وابوین، تەنانەت لەگەڵ كارمەندەكانیشدا.
/ لە باشترین یانەی جیهان یاریمكردووە و توانیومە مێژوو بنوسمەوە، سوپاسی هەموو لایەك دەكەم.
/ خێزانەكەم هەمیشە لە تەنیشتمەوە بووە و ئەگەر هێزێكم هەبوبێت، ئەو هۆكار بووە.
/ كاتێك بەرازیلم جێهێشت ویستم لە یانەیەك یاریی بكەم كە بتوانێت لە چامپیۆنز لیگ بەشدار بێت، بەڵام ئێستا كە لە ریاڵ مەدرید دەڕۆم، خاوەنی زۆرترین ناسناوم كە بەدەستمهێناوە.
/ ئەمڕۆ بە خۆشی ئەگرین، بە دڵخۆشی دەڕۆم، خێزانەكەم شانازیم پێوە دەكەن و منیش چانسم هەیە.
/ ئەمە ماڵئاوایی یەكجاریی نییە، چونكە هەست ناكەم ڕیاڵ مەدرید جێبهێڵم، وەك منداڵ هاتم و وەك پیاو ماڵئاواییم كرد.