گالیتێ ڕاهێنەری داهاتووی پاریس سانجێرمانە

ئیدارەی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی لە گفتوگۆكانی لەگەڵ زێدان شكستی هێنا و چاوی بڕیوەتە تواناكانی كریستۆڤ گالیتێی ڕاهێنەری یانەی نیس.

چەند جارێك یانەی پاریس هەوڵیدا زێدان بكاتە ڕاهێنەر بەڵام سەركەوتوو نەبوو، هەربۆیە لە ئێستادا كەوتۆتە گفتوگۆ لەگەڵ كریستۆڤ گالیتێی ڕاهێنەری یانەی نیسی فەرەنسی.

گالیتێ گرێبەستی لەگەڵ یانەی نیس هەیە تا ساڵی 2024 و ئەگەر دەستبەرداری پۆستەكەی ببێت، دەبێت سێ ملیۆن یۆرۆ وەك قەرەبوو بداتە ئیدارەی یانە فەرەنسییەكە.

گالیتێ لەگەڵ یانەی لیل ناسناوی خولی فەرەنسی بەدەستهێناوەو بە ڕاهێنەرێكی خاوەن كەسایەتی بەرز و تەكتیكی دادەنرێت.

بە پێی هەواڵی ڕاگەیاندنەكان بێت گالیتی یەك هەنگاو لە پۆستی ڕاهێنەرایەتی یانەی پاریسەوە دوورە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) ڕیاڵ و لیڤه‌رپوڵ له‌ گه‌وره‌کانی میلانیان برده‌وه‌ و پاریس یه‌کسانبوو

ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه‌، شه‌ش ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی دیکه‌ی خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌وروپا ئه‌نجامدران، لیڤه‌رپوڵ یاریی لوتکه‌ی له‌ میلان برده‌وه‌ و پاریس…
Total
0
Share