مێسی و سوارێز لە یانە و خولێکی دیکە یەکدەگرنەوە

لیۆ مێسی ئەفسانەی بەرشلۆنە بڕیاریداوە لەگەڵ لویس سوارێزی هاوڕێی لە یانەی ئینتەر مەیامی یەکبگرێتەوە

لیۆ مێسی ئەفسانەی یانەی بەرشلۆنە، پلانی داڕشتووە لە چەند ساڵی داهاتوودا لەگەڵ لویس سوارێزی هاوڕێی لە یانە و خولێکی تر یەکبگرێتەوە.

لە کۆتا چاوپێکەوتنیدا لەگەڵ کەناڵی لاسێکسیتا، لیۆ مێسی لەبارەی یاریکردنی لە خولی ئەمریکا ڕایگەیاند، ” لە پلانمدایە لە خولی ئەمریکا یاریبکەم، بەڵام بەڵێنی داهاتوویەکی نزیک نادەم، نامەوێت بەڵێنبدەم و لە کاتی خۆیدا جێبەجێینەکەم”.

ڕادیۆ کەتەلۆنیا “ڕاک 1” بە شێوەیەکی تایبەت ئاشکرایکردووە، پوڵگا لە پلانیدایە دوای یاریکردن بۆ یانەی بەرشلۆنە، یاخود هەر یانەیەکی دیکەی ئەوروپا و کۆتاییهاتنی مێژووی لەم کیشوەرە، ڕووبکاتە یانەی ئینتەر مەیامی، کە خاوەندارێتیەکەی بۆ داڤید بێکهامی ئەفسانەی ئینگلیزی دەگەڕێتەوە.

بەپێی سەرچاوەکە، یاریزانە ناودارەکەی ئەرجەنتین لە شاری مەیامی ئەمریکی ڤێلایەکی ناوازەی بۆ نیشتەجێبوونی خۆی و خێزانەکەی کڕیوە، ئەوەش ئامادەکارییەکە بۆ جێبەجێکردنی پلانەکەی.

مێسی و بێکهام لە ڕوبەڕوبوونەوەیەکی ڕابردووی نێوان یانەی بەرشلۆنە و پاریس سانت جێرمان

لەهەموو ئەوانەش گرنگتر، لویس سوارێزی ئورۆگوایی هەمان شوێنپێی مێسی هەڵدەگرێتەوە و لە هەمان ساڵ و وادەی پەیوەندیکردنی مێسی ئەویش پەیوەندی بە یانەی ئینتەرمەیامی دەکات و دووبارە لە خولی ئەمریکا یەکدەگرنەوە.

“ڕاک ١” پێشبینیکردووە، ئەم هەنگاوە گەورەیەی مێسی و سوارێز لە هاوینی 2022 جێبەجێبکرێت، بەوپێیەی بۆندی سوارێز لەگەڵ ئەتلەتیکۆ مەدرید لەو ساڵە کۆتاییدێت و خودی لیۆش تاوەکو هاوینی 2022 دەتوانێت بۆندەکەی لەگەڵ بارسا نوێبکاتەوە.

بابەتی پێشتر

قوباد تاڵەبانی: لە دانوستانەکان لەگەڵ بەغداد گەشبینین و کاری زیاترمان ماوە

بابەتی دواتر

مەزڵوم عەبدی لەبارەی مەترسییەکانی سەر ڕۆژئاوای کوردستان ڕونکردنەوە دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share