فیفا دەرگای بۆ یاریزانانی خوولەکانی ڕوسیا و ئۆکرانیا کردەوە

فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان (فیفا)، دەرفەت دەدات بە یاریزانە بیانییەکانی خوولەكانی ڕوسیا و ئۆکرانیا بۆ یانەیەکی دیکە یاریبکەن.

لەسەر ڕاسپاردەی سەندیکای یاریزانە پیشەگەرەکانی جیهان (فیفپڕۆ)، فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان (فیفا) چەند بڕیارێکی نوێی سەبارەت بە یاریزانە پیشەگەرەکانی خوولەکانی ڕوسیا و ئۆکرانیا دەرکرد.

بەپێی بڕیارەکان، هەر یاریزانێکی بیانی لەو دوو خوولە بیانەوێت بۆ یانەیەکی دیکە یاریبکەن، دەتوانن بەر لە مانگی حوزەیرانی 2022 هەنگاو ڕووەو یانە نوێیەکانیان بنێن، هەروەها تاوەکو مانگی نیسانی 2022 دەبێت یانە نوێیەکانیان دیایریبکەن.

ئەم بڕیارە دوای ئەوەدێت، کە چەندین یاریزانی یانەکانی شاختار و داینەمۆ کیێڤ و یانەکانی ڕوسیا، بەهۆی جەنگی نێوان ڕوسیا و ئۆکرانیاوە دووچاری ئاستەنگی بوون، بەناچارییەوە هەردوو وڵاتەکەیان بەجێهێشت.

بابەتی پێشتر

لێكۆڵینەوەیەك: كەسانی گەشبین تەمەندرێژتر و تەندروست باشترن

بابەتی دواتر

هاوپەیمانیی سێقۆڵی درزی تێدەكەوێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دێمبلی لە بەرشلۆنە نەماوە

ماتیۆ ئەلیمانی بەڕێوەبەری کارەکانی بەرشلۆنە دەڵێت دێمبلی لای ئێمە نەماوە و پەیوەندی بە پاریس سانجێرمانەوە کردووە. ئەلیمانی دەڵێت…
Total
0
Share