دوای دەستلەكاركێشانەوەی پەرلەمانتارانی سەدر چەند بڕیارێكی نوێی دەركرد

دوای دەستلەكاركێشانەوەی پەرلەمانتارانی فراكسیۆنی سەدر لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و پەسەندكردنی لەلایەن محەمەد حەلبووسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانەوە، موقتەدا سەدر بڕیاریدا زۆرینەی دام و دەزگاكانی سەر بە ڕەوتەكەی دابخات.

 نووسینگەی موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و تێیدا هاتووە، بەپێی ڕێنماییەكانی موقتەدا سەدر، بڕیاردراوە زۆربەی دام و دەزگاكانی ڕەوتەكە دابخرێن جیا لەمانەی خوارەوە:-

یەكەم/ دەزگای (مەرقەد)ـی پیرۆز بەتەواوی بەشە كارگێرییەكانییەوە

دووەم/ نووسینگەی (ئەلشەهید) لە نەجەف

سێیەم/ نووسینگەی تایبەت

چوارەم/ دەستەی شوێنەوار

پێنجەم/ پڕۆژەی (بونیان مەرسووس)

شەشەم/ مۆزەخانەی (شەهید)

ئاماژە بەوەشكراوە، تەنها ئەو 6 دامەزراوەیە دەتوانن لە كارەكانیاندا بەردەوامبن و تائێستا چارەنووسی هێزەكانی سەرایا سەلام بەنادیاری ماوەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەمڕۆ ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق رادەگەیەندرێت

کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، “ئەمڕۆ ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق رادەگەیەندرێت و هەڵبژاردنێکی سەرکەوت بەڕێوەچوو”. لە کۆنگرەیەکی…
Total
0
Share