شاژنە ئیلیزابێس دەبێتە دووەمی ئەو پاشایانەی درێژترین ماوەی حکومڕانییان هەیە

شاژنە ئیلیزابێس-ی بەریتانیا بووە دووەم لە ڕیزبەندیی ئەو پاشایانەدا کە بە درێژایی مێژوو زۆرترین ماوەی حکومڕانییان هەبووە.

بەپێی میدیا بەریتانییەکان، شاژنە ئیلیزابێس-ی دووەمی بەریتانیا پێشی پۆمیپۆن ئەدولیادیتا (ڕاما-ی چوارەم)ـی پاشای تایلاندی داوەتەوە، کە ساڵی 1927 تا 2016، واتە 70 ساڵ و 126 ڕۆژ حکومڕانیی کردووە.

بەم شێوەیە، شاژنەکەی بەریتانیا تەنیا دوو ساڵی ماوە بگاتە پلەی یەکەم، کە ئێستا هی لویس-ی چواردەیەم (1638-1715) پاشای فەرەنسایە و 72 ساڵ و 110 ڕۆژ حکومڕانیی کردووە.

جگە لەم ژمارە پێوانەییە، جێی ئاماژەیە، ئیلیزابێسی دووەم لە ماوەی شاژنێتییدا زیاتر لە 100 دەوڵەت گەڕاوە، لە سەروو 21 هەزار چالاکییدا بەشداربووە، ڕەزامەندیی لەسەر 4 هەزار یاسا دەربڕیوە و پێشوازیی لە زیاتر لە 112 سەرۆکی وڵاتان کردووە لە شاری لەندەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەمەوێت خەڵووز بچێتە پەرتووكەكانی مێژووەوە
وڵاتان هەوڵدەدەن بە كردار ڕووبەڕووی گۆڕانی ئاووهەوا ببنەوە

نوێنەرانی نزیكەی 200 وڵات لە كۆنگرەی كۆپ 26 لە سكۆتلاند كۆدەبنەوە و دۆخی ئاووهەوا تاوتوێدەكەن، ئامانجی كۆنگرەكە پشتیوانیكردنی…
Total
0
Share