كۆمسیۆن ناوی مردووان لە تۆماری دەنگدەران لادەبات

نوسینگەی سلێمانی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ڕایگەیاند، لابردنی ناوی مردووان، له‌ داتای تۆماری ده‌نگده‌ران ئه‌نجامده‌درێت و ئاگاداری هاوڵاتیان ده‌كاته‌وه‌، كە سه‌ردانی ناوه‌نده‌كانی كۆمسیۆن بكه‌ن به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنه‌وه‌ی كارتی بایۆمه‌تری.

نوسینگه‌ی سلێمانی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان له ‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئه‌و ھاوڵاتییانه‌ی مافی ده‌نگدانیان ھه‌یه‌ و پێشتر تۆماری بایۆمتریان بۆ ئه‌نجامدراوه‌ له ‌ئێستادا ده‌توانن سه‌ردانی نزیكترین ناوه‌ند بكه‌ن بۆ وه‌گرتنه‌وه‌ی كارتی بایۆمەتری ده‌نگدان.

كۆمسیۆن داواشیكردووە، “ئه‌وانه‌ی تا ئێستا خۆیان تۆمار نه‌كردووه‌ تا له‌دایكبوانی 2004 ده‌توانن سه‌ردانی ناوەندەكانمان بكه‌ن به‌مه‌به‌ستی خۆ تۆماركردن ڕۆژانه‌ له‌ كاتژمێر 8:00ی به‌یانی تا كاتژمێر 3:00ی پاشنیوه‌ڕۆ”.

لە ڕاگەیەندراوەكە ئەوەشهاتووە، هه‌ركه‌سێك سه‌ردانی بنكه‌كانی كۆمسیۆن ده‌كات پێویسته‌ به‌ڵگه‌فه‌رمیه‌ كه‌سیه‌كان (ناسنامه‌ی باری شارستانی، ڕه‌گه‌زنامه‌ی عێراقی یاخود كارتی نیشتیمانی، كۆبونی خۆراك، كارتی زانیاری، كارتی كۆنی ده‌نگدانی ئاماده‌بێت، هه‌روه‌ها له‌ بنكه‌كان ڕاستكردنه‌وه‌ی ناو و ته‌مه‌ن، زیادكردنی ناو كه‌ پێشتر له‌ داتادا نه‌بێت، لابردنی ناوی مردووان، له‌ داتای تۆماری ده‌نگده‌ران ئه‌نجامده‌درێت.

بابەتی پێشتر

نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی: لە لوتکەی بڵاوبوونەوەی سکچوون و ڕشانەوەداین

بابەتی دواتر

تاقیكردنەوە دژوارەكەی ماكرۆن و حزبەكەی دەستپێدەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار بەرزبووەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی و 100…
Total
0
Share