تەقەکەرێک دەستگیرکرا کە کارمەندێکی ئاسایشی بریندار کردبوو

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، تەقەرێکیان دەستگیرکردووە کە کارمەندێکی ئاسایشی لەکاتی ئەرکدا بریندارکردبوو.

پۆلیسی سلێمانی لەسەر ڕووداوەکە دەڵێت، “شەوی ڕابردوو دوای ئەوەی مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی فریاکەوتن گوێبیستی دەنگی تەقە دەبن، لەنزیک گۆڕستانی هەواری تازە، بۆ ئەو مەبەستە دەچنە شوێنی ڕووداوەکە و لەگەڵ گەیشتنی هێزەکانی پۆلیس تۆمەتبارەکە تەقە دەکات و هەڵدێت، بەڵام هێزەکانی پۆلیسی فریاکەوتن دەستگیری دەکەن و دەست بەسەر دەمانچەکەیدا دەگرن”.

پۆلیس ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە، “پاش ناردنی بۆ بنکەی پۆلیسی ئەزمەڕ بۆ لێکۆڵینەوە، دەرکەوتووە تۆمەتبار (ر. ف. س) لەدایکبووی ساڵی 1999یە و بێکارە، کە تەقەی لە کارمەندێکی ئاسایشی سلێمانی کردووە لەکاتی بەجێهێنانی ئەرکدا و برینداری کردووە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عەلی حەمەساڵح بۆ مەسرور بارزانی:
پاڵاوگەی لاناز دەتوانێت قەیرانی بەنزین چارەسەربكات

عەلی حەمەساڵح پەرلەمانتاری كوردستان، داواكارییەكی ئاراستەی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی كوردستان كرد و دەڵێت، پاڵاوگەیەكی ناوخۆ دەتوانێت…
زیاتر ببینە

هاتوچۆی هەولێر: ئەو ئۆتۆمبێلەی کاغەز و کلێنکسی لە شەقام بڵاوکردەوە دەستی بەسەرداگیرا

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر رایدەگەیەنێت، ئەو ئۆتۆمبێلەی کاغەز و کلێنکسی لە شەقام بڵاوکردەوە دەستی بەسەرداگیرا. بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر، لە…
Total
0
Share