کەشناسیی هەرێم: ئەمڕۆ خۆڵدەبارێت و خێرایی با چالاکدەبێت

کەشناسیی هەرێم رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ خۆڵدەبارێت و خێرایی با چالاکدەبێت.

بەرێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ دووشەممە ئاسمان بەگشتى ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، لەکاتەکانی ئێوارە ئەگەری کەمێک تۆز هەیە لەناوچەکانی باشووری هەرێم، لەکاتەکانی دواینیوەڕۆ تاوەکو ئێوارە لەناوچەکانی ناوەڕاست و باشووری هەرێم خێرایی با کەمێک چالاکدەبێت بۆ سەرووی 30 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا، پلەی گەرمی بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ بە (1بۆ3) نزمدەبێتەوە.

دەشڵێت، سبەینێ سێشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، پلەی گەرمی لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ نزیکدەبێتەوە.

بەرزترین پلەی گەرمیی پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر : 40 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 37 پلەی سیلیزی
دهۆک : 38 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 44 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 39 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە :39 پلەی سیلیزی
سۆران : 38 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 28 پلەی سیلیزی
گەرمیان :42 پلەی سیلیزی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: یەكێتی ژمارەیەكی زۆر لە كادری بە توانا و دڵسۆزی هەیە و دەتوانێت باشتر خزمەتی هاوڵاتییان بكات

قوباد تاڵەبانی سەرپەرشتیاری مەكتەبی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال، ئەمڕۆ سێشەممە سەردانی مەڵبەندی 3ی رێكخستنی هەولێری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانی…
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: دڵمان لەگەڵ گەلی ئێران و سەركردایەتیی وڵاتەكەدایە

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگەیاند، “رووداوی نەخوازراوی هێلیكۆپتەرەكەی ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆك كۆماری ئێران و یاوەرانی…
زیاتر ببینە

پێشنیارێكی سودانی بۆ چارەسەری كێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ئاشكرادەكرێت

پەرلەمانتارێكی كورد پێشنیارێكی سودانی بۆ چارەسەركردنی كێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ئاشكرادەكات. موسەننا ئەمین، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە…
Total
0
Share