شازادە بەنهێنی لە شەقامەكانی لەندەن گۆڤار دەفرۆشێت

تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان پڕبوون بە ڤیدیۆ و وێنەی شازادە ویلیام-ی بەریتانیا لەكاتێكدا سەرقاڵی فرۆشتنی گۆڤارە لە لەندەن-ی پایتەخت.

ڕۆژنامەی تێلیگراف-ی بەریتانی لەبارەی وێنەكانەوە بڵاویكردەوە، شازادە بە نهێنی كاری فرۆشتنی گۆڤارەكەی كردووە بەمەبەستی پاڵپشتیكردنی كەسانی بێدەرەتان، بەڵام زۆری پێنەچووە ناسنامەی ئاشكرابووە.

لە ڕاپۆرتێكیشدا لەبارەی ئەو كارەیەوە شازادە باسی لەوەكردووە كە لەسەر ڕێگاكەی شازادە دیانای دایكی كۆچكردووی دەڕوات.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share