دەیلی مەیڵ: زەوی شەش مانگی بچووکی بۆ دروستبووە

رۆژنامەی دەیلی مەیڵ بڵاویکردەوە، لە توێژینەوەیەکی نوێدا دەرکەوتووە، جگە لەم مانگەی ئێستا لێمانەوە دیارە، زەوی شەش مانگی بچووکی دیکەی بۆ دروستبووە.

رۆژنامەی (دەیلی مەیڵ)ـی بەریتانی لە زاری توێژەرانەوە دەڵێت، زەوی لانیکەم شەش مانگی بچووکی هەیە کە بە شێوەیەکی رێکوپێک بەدەوریدا دەسووڕێنەوە و زۆربەیان پارچەی بچووکی مانگی راستەقینەن، کە لە زانستدا بە (لونا) ناسراوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، “ئەم مانگە بچووکانە تیرەکەیان نزیکەی شەش پێیە و لە ئەنجامی پێکدادانی چەند هەسارۆکەیەکی بچووک لەگەڵ رووی مانگدا، دروستبوون”.

بەپێی توێژینەوەکە، لەئێستادا ئەو شەش مانگە بچووکە هاوشێوەی مانگی راستەقینە، بە دەوری زەویدا دەسووڕێنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تویتەر: لە چارەكی سێیەمی ئەمساڵدا 537 ملیۆن دۆلار زیانمان بەركەوتووە

كۆمپانیای تویتەر ڕایگەیاند، لە چارەكی سێیەمی ئەمساڵدا بەهۆی یەكلاییكردنەوەی ئەو سكاڵایانەی كە لەلایەن وەبەرهێنەرانەوە لەدژی تۆماركراون، 537 ملیۆن…
Total
0
Share