خواردنەوەی زیاتر لە یەک کوپ قاوە دەکرێت ببێتە هۆی مردن

خواردنەوەی دوو کوپ یان زیاتر قاوە لە ڕۆژێکدا دەبێتە هۆی زیادبوونی مەترسیی مردن بۆ دوو هێندە، ئەویش بەهۆی نەخۆشیەکانی دڵ و بۆرییەکانی خوێن لەو کەسانەی کە پەستانی خوێنیان زۆر بەرزە، بەپێی ئەنجامەکانی توێژینەوەیەکی ئەمریکی.  

لەبەرامبەردا توێژینە کە دەریخستووە خواردنەوەی یەک کوپ قاوە و خواردنەوەی چای سەوز لە ڕۆژێکدا ئەگەری مردنی پەیوەندیدار بە نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان زیاد ناکات، هەرچەندە هەردوو خواردنەوەکە کافاینیان تێدایە، بەپێی ئامارەکانی FDA، کوپێک چای سەوز یان ڕەش 30 بۆ 50 میلیگرام کافاینی تێدایە، لەکاتێکدا کوپێک قاوە نزیکەی 80 بۆ 100 میلیگرام کافاینی تێدایە.

لێکۆڵینەوەکانی پێشووتر ئەوەیان ئاشکرا کردووە کە خواردنەوەی یەک کوپ قاوە لە ڕۆژێکدا ڕەنگە یارمەتیی ئەو کەسانە بدات کە لە جەڵتەی دڵ چاکبوونەتەوە لە کەمکردنەوەی ئەگەری مردن لە دوای جەڵتەی دڵ و ڕەنگە ڕێگری لە جەڵتەی دڵ یان جەڵتەی مێشک بکات لە کەسانی تەندروستدا.

هەروەها لێکۆڵینەوە جیاوازەکان ئاماژەیان بەوە کردووە کە خواردنەوەی قاوە بە بەردەوامی ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییە درێژخایەنەکان کەمدەکاتەوە، وەک نەخۆشیی شەکرە جۆری دووەم، هاوکات یارمەتیی کۆنترۆڵکردنی ئارەزووی خواردن دەدات، لەگەڵ کەمکردنەوەی مەترسیی تووشبوون بە خەمۆکی، بەڵام لەڕووی زیانبەخشییەوە، زیادەڕۆیی لە خواردنەوەی قاوە دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن و زیادبوونی فشار و دڵەڕاوکێ و لێدانی دڵ و کێشەی خەوتن.

بابەتی پێشتر

لە قەڵادزێ کەسێک کوژرا

بابەتی دواتر

سودانی بۆ پارێزگاری بانكی ناوەندی: سەقامگیری بۆ نرخی دۆلار بگەڕێندرێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share