روونکردنەوە لەبارەی بوونی چەوریی بەراز لە بەرهەمەکانی ئۆریۆدا دەدرێت

لەبارەی بوونی چەوریی بەراز لە بەرهەمەکانی ئۆریۆدا کە لە هەندێک لە وڵاتان و هەرێمی کوردستانیش لەناویاندا روونکردنەوە دەدرێت و ئەو دەنگۆیانە رەتدەکرێنەوە.

بەپێی روونکردنەوەیەکی دەسەڵاتدارانی سعودیە، ئەو دەنگۆیانەی سەبارەت بە بوونی چەوریی بەراز لە ئۆریۆدا بڵاوبوونەتەوە دوورن لە راستییەوە.

دەسەڵاتی خۆراک و دەرمانی سعودیە ئەو دەنگۆیانەی ڕەتکردەوە کە گوایە بەرهەمەکانی “ئۆریۆ” چەوریی بەرازی تێدایە.

دەسەڵاتەکە لە تویتێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر ڕایگەیاندووە، “هەموو خواردنەکانی شانشینی حەڵاڵە”.

دەسەڵاتەکە وردبینی و بەدواداچوونی خۆی بۆ بەرهەمە خۆراکیەکان ئاشکراکردووە جەختدەکاتەوە کە دڵنیابوون لە تایبەتمەندییە ستانداردە پەسەندکراوەکان لە بەرهەمەکانی ئۆریۆدا.

کۆمپانیای “نابیسکۆ”ی ئەمریکی کە بەرهەمەکانی ئۆریۆ بەرهەمدەهێنێت، دووپاتیکردەوە کە بەرهەمەکانیان کە لە بازاڕەکانی وڵاتانی عەرەبی و باکووری ئەفریقا و پاکستان دەفرۆشرێن “حەڵاڵن” و لەگەڵ تایبەتمەندییەکانی ئەو وڵاتانەدا دەگونجێت.

بابەتی پێشتر

ئاگادارییەك بۆ هاوڵاتییان

بابەتی دواتر

لە دوای 100 ساڵ کۆنگرێسی ئەمریکا شکستیهێنا لە هەڵبژاردنی سەرۆکەکەی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share