هەڵمەتی بایکۆتكردنی کڕینی بەنزین ڕاگەیەندرا

هەڵمەتێك بۆ بایکۆتكردنی کڕینی بەنزین ڕاگەیەندرا و بەشداربووانی دەڵێن، “بەنزین ناكڕین تا نەكرێت بە 450 دینار”.

ژمارەیەك لە شۆفێران و چالاكوانان هەڵمەتێكیان بۆ بایكۆتكردنی كڕینی بەنزین لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان ڕاگەیاندووە و داوادەكەن هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان بەشداری لە هەڵمەتەكەدا بكەن و ماوەی حەوت ڕۆژ بەنزین نەكڕن.

سەرپەرشتیاران و بەشداربووانی هەڵمەتەكە، هۆكاری ئەو هەنگاوەیان دەگەڕێننەوە بۆ “ئەو جیاوازییەی لە نرخی بەنزین هەیە لەنێوان کوردستان و عێراق-دا”.

دەشڵێن، “ئەم هەڵمەتەمان ڕاگەیاندووە بۆ ئەوەی بازرگانەکانی سووتەمەنی بە پەلە بڕیاربدەن نرخی لیترێک بەنزین هاوشێوەی عێراقی لێبکرێت و بە 450 دینار بێت. هەروەها سووتەمەنی لە دەستی بەرپرسانی حزبی دەربهێنرێت بۆ ئەوەی یاری بە بازاڕ نەکرێت”.

لە پەیامێكدا كە ئەمڕۆ پێنجشەممە هاوكاتی ڕاگەیاندنی هەڵمەتەكە بڵاویانكردەوە، سەرپەرشتیارانی هەڵمەتی بایكۆتكردنی كڕینی بەنزین دەڵێن، ئەگەر حكومەت نرخی بەنزین كەمنەكاتەوە، هەنگاوی دواتریان كاریگەرتر دەبێت.

بابەتی پێشتر

ئابڕووچوون.. لە (59) گۆڵ (41)ی بەهەڵە تۆمارکراون

بابەتی دواتر

لیڤەرپوڵ بەکۆمەڵ حەوت یاریزانی ئیزن دا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان: سزادانی بەندکراوانی بادینان دادگا دەخاتە بەردەم بەرپرسیارێتییەکی قورس

سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، سەبارەت بە دادگاییکردن و سزادانی بەندکراوانی بادینان ڕایگەیاند ئەوەی لە دادگاییکردنەکەدا ڕویداوە دادگای پێداچوونەوەی هەرێمی…
Total
0
Share