بریکاری وەزارەتی سامانە سروشتییەکان: لە هەماهەنگیداین تاوەکو بە زووترین کات دەست بە بەرهەمهێنانی غاز بکرێتەوە

بریکاری وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، بەشی زۆری کێشەکانی کۆرمۆر چارەسەرکراون.

ئەحمەد موفتی، بریکاری وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکدا ئاشکرایکرد، بەشی زۆری کێشەکانی کێڵگەی کۆرمۆر چارەسەرکراون و لە هەماهەنگیداین لەگەڵ کۆمپانیای دانەغاز، تاوەکو بە زووترین کات دەست بە بەرهەمهێنانەوە بکرێتەوە.

دەشڵێت، کۆبوونەوەکان بە باشی بەڕێوەچوون و دەستپێکردنەوەی بەرهەمهێنان لە ئان و ساتدایە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی: بەهۆی کاریگەریی خۆڵبارینەوە 130 کەس سەردانی فریاکەوتنیان کردووە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی ئاشکرایکرد، لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 130 کەس بەهۆی کاریگەرییەکانی خۆڵبارینەوە سەردانی بەشی فریاکەوتنیان کردووە.…
Total
0
Share