گەرمیان.. لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا منداڵێک گیانیلەدەستدا

هاتوچۆی گەرمیان بڵاویكردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ لە ناو شاری کفری ڕووداوێکی هاتووچۆ لە جۆری شێلان ئۆتۆمبێلێك لە منداڵێكی دا و بەهۆیەوە گیانیلەدەستدا.

لە ڕاگەیەندراوێكدا هاتوچۆی گەرمیان ئاماژەی بەوەكردووە، ئێوارەی ئەمڕۆ لە ناو شاری کفری لە گەڕەکی (ئیمام محەمەد) لە ڕووداوێکی هاتوچۆ لە جۆری شێلان ئۆتۆمبیلێک لە جۆری (هۆندا سۆناتا ) لە منداڵێک دەدات و برینداری دەکات.

باسی لەوەشكردووە، بریندارەکە بۆ وەرگرتنی چارەسەری پێویست ڕەوانەی نەخۆشخانەی شەهید خالد گەرمیان کراوە، بەڵام بە هۆی سەختی برینەکەیەوە گیانیلە دەستدا .

باسی لەوەشكردووە، دەستبەجێ مەفرەزەکانی هاتوچۆ گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە بە مەبەستی لێکۆڵێنەوە لە ڕووداوەکە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: پێشوازی لە رێککەوتنی هەسەدە و حکومەتی سوریا دەکەم

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامێکی لەبارەی رێککەوتنی هەسەدە و حکومەتی سوریا بڵاوکردەوە. دەقی پەیامەکە: پێشوازی…
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی قەدەغەی گشتیی هاتوچۆ بەدوورنازانێت

بەڕێوبەری تەندروستیی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، ئەگەر ژمارەی توشبووان زیاتربێت، بەدڵنیاییەوە قەدەغەی گشتیی هاتوچۆ ڕادەگەیەنرێت. سەباح هەورامی، بەڕێوبەری گشتیی تەندروستیی…
Total
0
Share