سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێم: بەڵێنمان وەرگرت مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان لەگەڵ عێراقدا خەرجبکرێت

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، بەڵێنمان وەرگرت مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ فەرمانبەرانی عێراقدا خەرجبکرێت.

ئەو سەرچاوەیە بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، وردبینی لە لیستی مووچەی مانگی شەش تەواوبووە و ڕۆژی چوارشەممە یان پێنجشەممە، ڕەوانەی وەزارەتی دارایی عێراق دەکرێت.

وتیشی، دوای ناردنی، وەفدێکی وەزارەتی دارایی دەچێتە بەغداد و لەبارەی مووچەوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی عێراق دەکەن، تا کاتی هاتنی پارەی مووچە بزانرێت.

باسی ئەوەشیکرد، دابەشکردنی مووچە لە کاتی خۆیدا دەبێت و کێشە لەسەر داهاتی نانەوتی دروستنابێت، بۆ ئەم مەبەستە گفتوگۆکان بەردەوامن؛ بەڵێنیشمان وەرگرتووە مانگانە لەگەڵ فەرمانبەرانی عێراق، مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانیش خەرجبکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان: هیچ سکاڵایەکی سوور لەسەر هەڵبژاردنەکان تۆمارنەکراوە

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بڵاویکردەوە، هیچ سکاڵایەکی سوور لەسەر هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق تۆمارنەکراوە. نیبراس ئەبو سەودە جێگری…
زیاتر ببینە

چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتیی گەرمیان: لە داهاتوویەکی نزیکدا سەنتەری ئۆتیزمی حکومی دەکەینەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتیی گەرمیان، رایدەگەیەنێت، “لە داهاتوویەکی نزیکدا سەنتەری ئۆتیزمی حکومی لە کەلار دەکەینەوە”. بەڕێوەبەرایەتیی…
Total
0
Share