یەكێتی و پارتی لەبارەی دەستوورەوە هاوڕان و بۆ هەمواری یاسای هەڵبژاردن ناكۆكن

هەردوو شاندی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ هه‌ولێر كۆبوونه‌وه‌، پرسی ده‌ستوور و هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان و كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانیان تاوتوێكرد.

كۆبوونەوەكە ئه‌مڕۆ سێشەممە كراوە و ڕاگەیەندراوی هاوبەشی هەردوو شاندەكە دەڵێت، هه‌ردولا هاوڕابوون له‌سه‌ر پێویستیی نووسینه‌وه‌ی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ پێویسته‌ ده‌ست به‌ ئاماده‌كاری یاسایی بكرێت.

یەكێتی و پارتی جەختدەكەنەوە كە پرسی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان و كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان، وه‌ك دوو پرسی گرنگی نیشتمانی پێویستیان به‌ گفتوگۆی زیاتر و سازانی سه‌رجه‌م هێزه‌ سیاسییه‌كانی كوردستانه‌ بۆ گه‌یشتن به‌ ڕێككه‌وتنێكی گشتگیر.

بەپێی ڕاگەیەندراوەكە، شاندی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان پێكهاتبوو له‌ ڕزگار عه‌لی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌رۆكی شاندەكە، ڕزگار حاجی حه‌مه‌ لێپرسراوی مه‌كته‌بی هه‌ڵبژاردنی یه‌كێتی، زیاد جه‌بار سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی و لوقمان وه‌ردی جێگری سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌ په‌رلەمانی‌ كوردستان و عەلی شوانی ئەندامی مەکتەبی ھەڵبژاردنی یەکێتی.

شاندی پارتیش پێكهاتبوو له‌ ڕێبوار یه‌ڵدا ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی و سه‌رۆكی شاندەكە، خه‌سره‌و گۆران لێپرسراوی ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی پارتی، زانا مه‌لا خالید سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كه‌ركوك.. چه‌ندین بۆمب و مووشه‌كی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان دۆزرانه‌وه‌

فه‌رمانده‌یی پۆلیسی فیدراڵیی عێراق ڕایگه‌یاند، له‌ پارێزگای كه‌ركوك ده‌ستگیراوه‌ به‌سه‌ر چه‌ندین بۆمب و مووشه‌كی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌واندا. له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا…
Total
0
Share